AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٥ ٠٧:٣٤

کارناسێکی کاروباری هەڵبژاردن لە هەرێم؛

دەنگدانی کوردی ئێران، سووریا و تورکیا لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان درۆیە

دەنگدانی کوردی ئێران، سووریا و تورکیا لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان درۆیە

هاوڕێ تەوفیق، کارناسی کاروباری هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگای دەنگی هەزاران کوردی سووریا، تورکیا و ئیرانی دانیشتووی هەرێمی دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوڕێ تەوفیق، کارناسی کاروباری هەڵبژاردنەکانی لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگای دەنگی هەزاران کوردی سووریا، تورکیا و ئێرانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان هەرگیز مومکین نییە، وتی: مەرجی سەرەکی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بەکارهێنانی کارتی شوناسی زیرەکە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بە فەرمی دەرکراوە.

ناوبراو وتیشی: هیچ یەکە لە پارتە کوردستانییەکانیش ناتوانن لە دەنگی کوردەکانی سووریا، تورکیا و ئێران بۆ بەدەستهێنانی کورسی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم ئاوەژۆ کەڵکوەربگرن.

News ID 51154

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha